بۆ پەرەپێدانی زانست و بەها مرۆییەكان
پێناسە/ دەزگایەكی زانستی و پەروەردەیی سەربەخۆی بێ لایەنە، كار دەكات لە بواری پەرەپێدانی زانست و زیندووكردنەوەی بەها بەرزەكانی نێو كۆمەڵگا.
پەیام/ پێكەوە ژیان ـ زانستخوازی ـ بەها مرۆییەكان
دید/ هەوڵدەدەین بۆ زیندووكردنەوەی گیانی پێكەوە ژیان، گەشەپێدانی زانست، بەرجەستەكردنی بەها جوانەكان.
ئامانج/
- پەرەپێدان و زیندووكردنەوەی ئاكـــار و بەها بەرزەكان لــــــــە نێو كۆمەڵگای كــــــوردی.
- ژیانــــــــەوە و پەرەپێدانی بنەماكــــانی كۆمەڵگای مەدەنی لـــــــــــــــە كوردستان.
- وشیاركردنەوەی كۆمەڵگا لــــە كێـــــشە خێزانییەكان و چارەسەركردنی و پەروەردەی دروست.
- هاوكاری مەعنەوی و مادی هەژاران و نەداران و بێ باوكــــــــــــــــــان و دڵخۆشكردنیان
- كاركردن بۆ بڵاوكردنەوەی گیانی پێكــــەوە ژیــــــان و هەستی خزمەت كـــردن بە نیشتمان.
- فێركردن و پەرەپێدانی ئاستی زانستی لـــــــــــە بواری زانستە گشتی و زانستە شەرعیەكان.
- فێركردن و خوێندن و ڕاڤــە و لەبەركردنی قورئانی پـــــــــیرۆز بە شێوەیەكی ئاســـــــان.
ڕێگای گەیشتن بە ئامانج/
- كردنەوەی خول و كۆڕ و سیمینار و ۆركشۆپ لــــــــــــــــــــــە چوارچێوەی ئامانجەكانمان.
- كاركردن بۆ ئاشتەوای و چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكان لـــــــــە ڕیگای كەسانی پیسپۆر.
- بڵاوكردنەوەی فلێكس و بروشور و فلایەر و پۆستەر و كتێب و گۆڤار لە چوارچێوەی ئامانجەكانمـان.
- ئاهەنگی ڕێزلێــــنان، ئەنجامدانی كۆنفراسی هەرێمایەتی، ئەنجامدانی ڕاپرســـی و ئامـــــار.
- ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی شیكاری لـــــــە هەموو بوارەكـان بــــە تایبەت بواری شــــەرعی.
- هەماهەنگی كردن لەگەڵ دزگا حوكمی وناحۆكمیەكان بەمەبەستی بەرجەستەكردنی ئامانجـەكان.
- كردنەوەی خولی فێركردنی زانســـــتی گشتی و زانســـتە شەرعیەكان و بەهـــــا مرۆییەكان.
- كردنەوەی خولی فێركردن و خوێندن و ڕاڤە و لەبەركردنی قورئانی پـــــیرۆز بە شێوەیەكی ئاسان.
ناونیشان: هەولێر - گەڕەكی فەرمانبەران
mihrorg@google.com
009647824635000
www.mihrorg.com
fb.com/ mihrorg